داوای لە شاندی مافی مرۆڤە قوربانیانی دەستی داعش بگەیننە ئەنجوومەنی جنێف
بەغدا-KDP.info-پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا دەڵێ، پێویستە لەکاتی سەردانی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان و عێراق کە بەو زووانە سەردانی جنێف دەکەن کۆمەڵێک لەو هاووڵاتیانە لەگەڵ خۆیاندا ببەن کە قوربانی دەستی داعش بوونە و؛ لەوێ بەسەرهاتیان بۆ ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی جنێف بگێڕنەوە.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق و ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ (د. ئەشواق جاف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق دەچنە جنێف و لەگەڵ ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ کۆ دەبنەوە؛ ئێمەش داوا دەکەین کە ژمارەیەک لەو هاووڵاتیانەی کە لەلایەن داعش دەستگیرکرابوون و ئێستا ئازادکراون لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ ئەوەی لەوێ تەواوی رووداوەکان بگێڕنەوە کە داعش چی بەسەر هێناون.
(شەواق جاف) دەڵێ، خوشک و برایانی کوردانی ئێزیدی گەلی دەردەسەریان لە دەست داعش چشت، ئەوانە شایستەی ئەوەن لەگەڵ ئەو شاندەی مافی مرۆڤ بچنە جنف بۆ ئەوەی تەواوی جیهان بزانێ کەد اعش چی بەسەر کوردانی ئێزیدی هیناوە؛ ئەمکارەش هۆکارێک دەبێ بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەزووی ددان بە جینۆسایدکردنی کوردانی ئیزیدی بنێت.
نەشوان بەرزنجی




