زیادکردنی مووچە دووتریلیۆن و 500ملیار دیناری پێویستە

به‌غدا-KDP.info- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له 20ـی ئابی 2013 خشته‌ی نوێی مووچه‌ی له چوارچێوه‌ی چاكسازی له سیستمی مووچه و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران په‌سند كرد و، بڕیاره‌كه‌ش له ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراقدا بڵاو كرایه‌وه، به‌پێی بڕیاره‌كه زیادکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، پله 10کان هەتا پله چوارەکان دەگرێتەوە.
(حاكم سه‌رحان ئه‌حمه‌د) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌های نه‌وت به‌رز بێته‌وه، ئه‌وه بوودجه‌ی ته‌واوكه‌ر ئاماده ده‌كه‌ین، ئه‌و كات زیاده‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش جێبه‌جێ ده‌كرێت."
)حاكم سه‌رحان ئه‌حمه‌د) گوتیشی: "زیادكردنی مووچه و جێبه‌جێكردنی ئه‌و خشته‌یه‌ی مووچه كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ت ده‌رچووه به شێوه‌یه‌كی كاتی وه‌ستاوه و، جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئەو کاتەی نه‌وت گران ببێتەوە."
له بوودجه‌دا به‌های فرۆشتنی به‌رمیلێك نه‌وت به 55 دۆلار خەمڵێنراوە؛ به گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره "ئه‌گه‌ر نه‌وت بگاته سه‌رووی 70 دۆلار، ئه‌و كاتە زیاده‌مووچه ده‌درێت".
)سه‌رحان ئه‌حمه‌د) كه‌مكردنه‌وه‌ی زۆر له بوودجه هه‌بوو، به‌ڵام له بوودجه‌دا دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران جێگیرە و ده‌ستكاری نه‌كراوه، زیاده‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه.
زیاده‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق بڕیاری لێ دراوه، پێویسته له 1/1/2014ـەوە بدرێت، به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ده‌ڵێ: "ڕه‌نگه ئه‌وه‌یان به‌م شێوه‌یه نه‌بێـت و ده‌ستكاریی بكرێت، ئه‌وه ده‌وه‌ستێته سه‌ر هه‌بوونی پاره و زیادبوونی داهاتی عێراق."
چاودێرانی ئابووری به ڕه‌چاوكردنی دۆخی خراپی ئابووری عێراق، گومانیان له جێبه‌جێكردنی خشته‌ی زیاده‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه. دەوڵەت بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری خشته‌ی مووچه، پێویستی به 2تریلیۆن و 500ملیار دینار هه‌یه.
یه‌حیا سابیر




