٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەمڕۆوە، داعش دراوە نوێیەکەی دەخاتە بازاڕەوە.. بانكی ئیسلامیی مووسڵی كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  رێكخراوی تیرۆریستی داعش، بانكێكی تایبەت بە خۆی لە مووسڵ كردەوە و لەمڕۆیشەوە دەستی کردووە بە گۆڕینەوەی دراوە تایبەتەکەی و دەبێ مووسڵاوییەکان اممەڵەی پی بکەن.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی  ڕاگەیاند: "پاش ئەوەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دراوی تایبەت بە خۆی ڕاگەیاند و خستییە بازاڕەکانی ژێر دەستی خۆیەوە، بانكێكی تایبەتیشی بە ناوی(بانكی ئیسڵامی مووسڵ) بۆ دانیشتوانی شاری مووسڵ كردەوە."
گوتیشی "بانكەكە بۆ گۆڕینی پارەی عێراقییە بە دراوی نوێی ڕێكخراوەكە، بۆ ئەوەی لەناو شاری مووسڵ  ئێدی كار بەم دراوە بكرێت."
بە گوتەی (مەموزینی)، كردنەوەی ئەم بانكە رێگایەكی دیكەی ئەم رێكخراوەیە بۆ گوازتنەوەی پارە بۆ رەققەی سووریا.
هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار