٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خەڵکی مووسڵ، خەریکە لە دژی داعش ڕابپەڕن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرچاوەیەکی ئاگادار دەڵێت، داعش بەهۆی رەفتارەکانییەوە کە پارە لە خەڵک وەردەگرێت و، بە زۆر خەڵکی راپێچی بەرەی جەنگ دەکات، خەریکە خەڵک لە دژیان ڕاپەڕن.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەمموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش 41 خێزانی كوردیان دەستگیر كردوون و بەرەو شوێنێكی نادیار بردوویانن، كە دەیانەویست شارەكە جێ‌بهێڵن و خۆیان بگەیەنن بەو ناوچانەی كە لەژێر دەستەڵاتی هێزەكانی پێشمەرگەدان؛ هەڵبەت تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.


(مەموزینی)، ئاماژەیشی دا، لە گەڕەكی زوبباتی شاری مووسڵ، تیرۆریستانی داعش 12 خانووی هاووڵاتیانیان تەقاندووەتەوە؛ کە تێکڕایان هیی ئەو کەسانەن کە پلەدارن و مووسڵیان جێ‌هێشتووە.


(سەعید مەموزینی) دەڵێ، تیرۆریستانی داعش بە زۆر خەڵک بۆ سەنگەرەکانی شەڕ دەبەن و پارەیش لە خەڵک وەردەگرن؛ ئاخر خەڵک بەو رەفتارەی داعش گەلێک بێزار بوون و هاکە لە دژیان راپەڕین و، ئیدی نایانەوێ لەژێر دەستەڵاتی داعشدا بمێننەوە.
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار