٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە گەندەڵییەکانی موتڵەگ دەکۆڵرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامی لیژنەی نەزاھە لە پەرلەمانی عێراق (ئەردەلان نوورەددین) دەڵێت، بڕیارە پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی (ساڵح موتڵەگ) بکات و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکات، چونکە دوو لیژنەی لێکۆڵینەوە تۆمەتباریان کردووە بەوەی کە، گەندەڵی لە دابەشکردنی ترلیۆنێک دیناردا کراوە کە بۆ هاوکاریی ئاوارەبووەکان دانراوە و (موتڵەگ) سەرپەرشتی کردووە.


ئەندامی لیژنەی نەزاھە لە پەرلەمانی عێراق (ئەردەلان نوورەددین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیارە (ساڵح موتڵەگ) بانگھێشتی پەرلەمانی عێراق  بکرێت و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت؛ چونکە بە تۆمەتی گەندەڵیکردن لە خەرجکردنی ترلیۆنێک دیناری عێراقی بۆ ئاوارەکان لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، هەروا دوو لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانیش گەیشتوون بەو باوەڕەی کە، گەندەڵی لە چۆنیەتیی دابەشکردنی ئەو پارەیەدا کراوە."


(ئەردەلان نورەددین) گوتیشی، پێویست بوو لەو ترلیۆن دینارە، هەر خیزانێکی ئاوەرەبوو بڕی ملیۆنێکی بدرێتێ، بەڵام دەرکەوتووە کە خێزانی وا هەیە دوو ملیۆن دیناری دراوەتێ و هەیشیانە هیچی وەرنەگرتووە.

(نورەددین) راشیگەیاند، لەئێستادا پەرلەمان گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی (موتڵەگ) بانگھێشت بکرێت، بەڵام هێشتا وادەکەی دیاری نەکراوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار