٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە دیالە سێ هاووڵاتی كوژران

سەرچاوە: KDP.info

دیالە-KDP.info-لە پارێزگای دیالە لە لایەن چەكدارانی نەناسراوەوە سێ هاووڵاتی دەكوژرێن و كەسیش لە سەر ئەو تاوانانە دەستیگر نەكراوە. هاوكات بە پێی زانیارییەكان پاش دەركردنی چەكدارانی داعش بە شێوەیەكی یەكجاری لە ناوچەكە كردەوە تیرۆریستییەكان لە ناوچەكانی دیالە سەری هەڵداوەتەوە.

گوتەبێژی پۆلیسی دیالە عەقید (غالب عەتییە) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند؛ ئەمڕۆ لە شارۆچكەی میقدادییە لە لایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللە لە هاووڵاتییەكی مەدەنی كراو دەستبەجێ‌ هاووڵاتییەكە كوژرا.
عەقید (غالب) گوتیشی، هەر ئەمڕۆ لە گوندی شێخ سەعیدی سەر بە شارەدێی وەجیهییەی نزیك شاری باقووبەی ناوەندی دیالە، تەرمی دوو هاووڵاتی نەناسراو دۆزرانەوە كە بە گوللە كوژرابوون.
ئاماژەشیدا، لەسەر ئەو تاوانانە تاوەكو ئێستا كەس دەستگیر نەكراوە و لێكۆڵینەوەكان دەستی پێكردووە.
لە لایەكی دیكەوە بە پێی زانیارییەكان گەڵ هاتنی داعش و داگیركردنی چەند ناوچەیەكی پارێزگای دیالە، بەهۆی شەڕوپێكدادانەكان و سەرقالبوونی تیرۆریستان بەو ناوچانەوە،  كردەوە تیرۆریستییەكان لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزە ئەمنییەكان بە شێوەیەكی تەواوەتی كەمبوویەوە. لە ئێستاشدا  كە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش كونتڕۆڵكراوانەتەوە دیسانەوە تەقینەوە و كردەوە تیرۆریستییەكان دەستی پێكردووەتەوە و ئێستا رۆژانە كردەوە تیرۆریستی ئەنجام دەدرێت.
کاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار