٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هادی عامری: سیستانی، قاسم سلێمانی و تاران نەبوونایە، داعش بەغدای داگیر دەکرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  سەرپەرشتیاری "حەشدی شەعبی" لە عێراق(هادی عامری) ددان دەنێ بەوەدا کە، ئەگەر فەتوای مەرجەعی شیعەکانی عێراق(عەلی سیستانی) و فەرماندەی فەیلەقی قودس(قاسم سلیمانی) و پشتیوانیی ئێران نەبوونایە، ئەوا لە مانگی حوزێرانی ڕابردوودا بەغدا دەکەوت و ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش داگیری دەکرد.

سەرپەرشتیاری "حەشدی شەعبی" لە عێراق(هادی عامری) ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە، دەروازەکانی بەغدای پایتەخت، لە مانگی حوزێراندا بە ڕووی هاتنی تیرۆریستاندا کراوەبوونە و ئەگەر فەتوای ئایینی مەرجەعی شیعەکانی عێراق(عەلی سیستانی) و فەرماندەی فەیلەقی قودس(قاسم سلیمانی) و پشتیوانیی ئێران نەبووایە بۆ حکوومەتی عێراق، ئەوا لە مانگی حوزێرانی ڕابردوودا بەغدا دەکەوت و ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش داگیری دەکرد.
  هاوکات ڕایدەگەیەنێ کە، گەندەڵی یەکیک لە هۆکارەکانی شکستی سوپاکەی عێراقە و، تورکیا و ئەردەنیش بە پشتیوانیکردنی ئەو گرووپە تیرۆریستییە(داعش) تۆمەتبار دەکات.

لە مەداپرێسەوە

هەواڵی پەیوەندیدار