٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خەڵکێکی زۆر ئامادەى هاوكاریى ئه‌و هێزه‌ن كه‌ ھێرش ده‌كاته‌ سەر مووسڵ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info-  بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ رایگه‌یاند، تیرۆریستانی داعش والیی خۆیان بە تۆمەتی خیانەتکردن لە ناحیەی حەمام عەلیلی سەر بە پارێزگای مووسڵ گولـلەباران کرد. دەشڵێ، لە نێوەندی شار خەڵکێکی زۆر خۆیان ئامادە کردووە بۆ ئەوەى ھاوکاری و پاڵپشتیی ئەو ھێزە بکەن کە بڕیارە ھێرش بکاتە سەر مووسڵ.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستانى مووسڵ(عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای مووسڵ والیی خۆیانی لە ناحیەی حەمام عەلیل بە ناوی(مەزھەر خەڵەف مەمدووح) گولـلەباران کردووە، چونکە تۆمەتباریان کردووە بەوەى خیانەتی لە داعش کردووە و زانیاریی بەھێزە ئەمنییەکانی عێراق داوە."

وەک زانراوە، بڕیاری گولەبارانکردنی والی حەمام عەلیل لە سەربازگەی غەلانی جێبەجێ کراوە.

بەرپرسی لقی چواردە، ئاماژەیشی دا، لەناو سەنتەری شاری مووسڵ خەڵکێکی زۆر خۆیان ئامادە کردووە بۆ ئەوەى ھاوکاری و پاڵپشتیی ئەو ھێزە بکەن کە بڕیارە ھێرش بکاتە سەر مووسڵ، وەک ئەو دەڵێ، ئەم پشتیوانییەیش بەھۆی رەفتارە خراپەکانی داعشەوەیە لە بەرامبەر خەڵکی مووسڵ.

بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار