٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارانی بەریتانیا داوا لە وڵاتەکەیان دەکەن بەشدارییەکی کاراتری هەبێت لە شەڕی داعشدا

سەرچاوە: KDP.info

لەندەن-KDP.info-  کۆمەڵیک ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا لەو بەشدارییەی ئێستای حکوومەتەکەیان ڕازی نین و، پێیان وایە هەنگاوەکانی بەریتانیا لە شەڕی داعشدا لە ئاستی گەورەیی وڵاتەکەیاندا نییە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی "بی‌بی‌سی" لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی بەریتانیا بۆی ئاشکرا بووە کە، ٦%ـی هێرشە ئاسمانییەکانی سەر داعش بەریتانیا ئەنجامی داون، هەڵبەت ئەوە ڕێژەیەکی کەمە بۆیە بەلایانەوە جێگای نیگەرانی و سەرسوڕمانییە.
لیژنەی بەرگری لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی داوە کە داعش و، جیهادییەکان لە ئەوپەڕی ڕێکخراوەییدان و، ئەوەش وایکردووە بەشێک لە ئەندام پەرلەمانەکان داوا لە بەریتانیا بکەن ئاسمانەهێرش بۆ سەر داعش زیاتر بکات و، هێزی تایبەتیش بە کار بهێنێت.
هەروەها دەیانەوێت بەریتانیا هەوڵی زیاتر بدات، کە بۆ خۆی ستراتیژییەتێکی سەربەخۆی هەبێت بۆ شەڕی داعش، نەک تەنها لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی ئەمەریکادا کار بکات.
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، پێویستە بەریتانیا ڕۆڵێکی کاراتر ببینێت لە ڕێکخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، چونکە ئەوان مەیدانی شەڕی داعش دەکەن، هەروەها بەپیر داوای عێراقییەکانیشەوە بچێت بۆ مەشقپێکردنی هێزی زیاتر لە ناوچەکەدا.
جێی باسە بەریتانیا یەکێکە لەو (٦٠) وڵاتەی ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە بە ئاسمانەهێرش بەشداریی شەڕی داعشی کردووە.

و/ خالید ئەحمەد
 

هەواڵی پەیوەندیدار