٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش دەستی بە سەربڕینی ئەندامانی کرد.. ٤٠ داعش لە ترسی دیمەنەکە ڕایان‌کردووە

سەرچاوە: KDP.info

تلکێف-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ رایگەیاند، تیرۆریستانی داعش لە قەزای تلکێف شەش چەکداری خۆیان سەربڕیوە، بەبێ ئەوەی ھۆکارەکەی ئاشکرا بکەن. ھەر ئەمڕۆیش لەنێو مووسڵ و بە بەرچاوی خەڵکەوە دەستی سێ کەسیان بە مشار بڕیوە.

 

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، بەگوێرەی ئەو زانیارانەی دەستمان خستوون، ئەمڕۆ سێشەممە، تیرۆریستانی داعش لە شارەدێی تلکێف لەسەر شۆستەی ئور، شەش چەکداری خۆی سەربڕیون و، هۆکارەکەیش نەزانراوە؛ لەگەڵ بینینی ئەو دیمەنەیش ٤٠ چەکداری دیکەی داعش تۆقیون و لە ترسان بەرەو مووسڵ رایان‌کردووە.

(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، داعش لە ناوەڕاستی مووسڵ لە ناوچەی بابل تۆپ، دەستی سێ کەسیان بە مشار بڕیوە؛ هەر لەوێ و بە بەرچاوی خەڵکەوە سەری کەسێکی دیکەیان بڕیوە.
(رەجەب) هەروەها گوتی، ھەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش فەرمانبەرێکی پارێزگای مووسڵیان بە ناوی (نەھلە یوونس بەدرانی) گولـلەباران کردووە.


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار