٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش دەستی بە تاڵانکردنی ئاشکرای مووسڵ کرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) دەڵێت، تیرۆریستانی داعش لەنێو مووسڵدا بەشێوەیەکی ئاشکرا دەستیان کردووە بە تاڵانکردنی کارگە پیشەسازییەکان و پاڵاوگەکانی نەوت و؛ بۆ سوریای دەگوزانەوە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ ( سەعید مەموزینی )  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، لەنێو مووسڵ تیرۆریستانی داعش دەستیان كردووە بە تاڵانكردنی كەلوپەلی كارگە پیشەسازییەكان و پاڵاوگەكانی نەوت و بۆ سوریای دەگوزانەوە؛ ئەوەی دەمێنێتەوەش دەیتەقیننەوە لەبەر ئەوەی دەزانن وادەی وەدەرنانیان لەو شارەدا نزیک بووەتەوە؛ خەڵكیش  لەبارێكی خراپ ژیان بەسەر دەبەن و؛ دەستیان كردووە بەکڕینی ئازوقەو خواردەمەنی؛  بۆیە نرخی كەلوپەڵ و خواردەمەنی بەشێوەیەكی یەكجار زۆر بەرز بووەتەوە  .
(مەموزینی) دەشڵێت، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا وهاوپەیمانان بۆردوومانی تیرۆرستانی داعشیان لە گوندی جەربۆی نزیكی حەمام عەلیلە کرد؛ لەئاکامدا دوو هەمەڕ سوتێندران.
  ئاماژەیشی کرد، لە شاروچكەی حەمدانیە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێك لەدەستی تیرۆرستانی داعش كە بەنیازبوون خانووی پێ‌ بتەقێننەوە، 5 تیرۆرستی داعش كوژران.

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار