ئەنجوومەنی مووسڵ قسەی خۆی کرد

بەغدا -KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ئەو ١٢ ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ کە هێشتا گوتەمان لێ وەرنەگیرابوو، لیژنەی کەوتنی مووسڵ، دەربارەی چۆنیەتیی کەوتنی مووسڵ پرسیاری لێ کردین و، ئێمەیش بە خەتای بەرپرسە سەربازییەکانی مووسڵمان زانی.
(هاشم بریفكانی) ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە ئێمەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئەو دوانزە کەسەمان وا لێدوانمان بۆ لیژنەی کەوتنی مووسڵ لێ وەرنەگیرابوو؛ لە بەردەم لیژنەی لێكۆڵەر لە كەوتنی مووسڵدا ئامادە بووین و، لێدوانی هەموویان لێ وەرگرتین دەربارەی چۆنیەتیی كەوتنی ئەو شارە."
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتیشی، ئێمە سەركردە سەربازییەكانی شاری مووسڵ بە بەرپرسیاری یەكەمی كەوتنی مووسڵ دەزانین، لەبەر ئەوەی گشت پەڕاوە ئەمنیەكانی ئەو شارە لە دەستی ئەوانەدا بووە لەو كاتەدا.
پارێزگای مووسل لە شەوی 9/10ـی مانگی حوزەیرانی پارەوە کەوتووەتە دەست تیرۆرستانی داعش و، خەلكێكی زۆری ئەو شارە ئاوارە بوونە .
نەشوان بەرزنجی




