شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕاست نییە کە دەڵێن فڕۆکە جەنگییەکان چەکیان خستووەتە خوارەوە بۆ داعش

بەغدا -KDP.info- ئەمڕۆ سەرۆکی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و، لە دووتوێیدا باسی لەوە کرد گوایە فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە چەند ناوچەیەکی عێراقدا چەکیان بۆ داعش فڕێ داوەتە خوارەوە و، پێویستە حکوومەت ھەڵوێستی ھەبێت و لەو بابەتە بکۆڵنەوە؛ بەڵام بڕیاردەری لیژەی ئاساییش و بەرگی دەڵێت، ئەو ھەواڵە ڕاست نییە، چونکە ئەگەر بەڵگەیان ھەیە بۆچی سەرۆکی لیژنە داوای بەڵگە لە خەڵک دەکا!
(شاخەوان عەبدوڵڵا) بڕیاردەری لیژنەی ئاساییشوبەرگری لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سەرۆکی لیژنەی ئاساییشوبەرگری لە پەرلەمانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاو کردۆتەوە کە گوایە لەناوچەکانی دیالە و زەلوعیە و ڕومادی و تەلەعفەر فڕۆکە جەنگییەکان چەکیان بۆ تیرۆرستانی داعش فڕێ داوە و پێویستە حکومەت بێ ھەڵوێست نەبێت وئێمەیش لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکەین. (شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، بە ڕای من ئەوە ھەواڵە ڕاست نییە، چونکە ئەوان باس لەوە دەکەن بەڵگەیان ھەیە، پاشان داوا لە خەڵک دەکەن بەڵگەیان پێ بدەن! جا ئەگەر بەڵگەیان ھەبێت بۆ لە خەڵکی داوا دەکەن، دیارە کە ھیچ بەڵگەیەکیان نییە."
بڵند ئیبراھیم




