داعش لە ترسان کەوتووەتە خەندەقلێدان بە چواردەوری مووسڵدا

مووسڵ -KDP.info- فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه عه‌مید (بارام عه‌ریف یاسین) ده‌ڵێت، تیرۆریستانی داعش هێزه‌كانیان پاشه‌كشه پێ ده‌كه‌ن به‌ره‌و نێو مووسڵ و، خه‌ریكی خەندەکلێدانن؛ له‌نێو مووسڵیشدا تیرۆریستانی داعش به ته‌واوەتی زراویان تۆقیوە.
عه‌مید (بارام عه‌ریف یاسین) فه‌رمانده له لیوای 7ـی پیاده‌ی سۆران له چیای باشیك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "تیرۆرستانی داعش وره‌یان ڕووخاوه به چواردەوری مووسڵدا وا خه‌ریكن خه‌نده‌ک هەڵدەکەنن و، كه‌وتوونه‌ته دۆخی به‌رگری؛ به پێی ئه‌و زانیاریانەی گەیشتووە پێمان، به ئەسپاییەک هێزه‌كانیان ده‌كشێننه‌وه بۆ ناو مووسڵ."
(بارام) گوتیشی: "تیرۆرستان له‌نێو مووسڵ له بارێكی زۆر خراپدانە؛ خه‌ڵكی ڕۆژانه شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ئاو و كاره‌با و، خۆراك و، خواردن و، دابینكردنی پێداویستییه‌كان و، باری ژیانیان گەلێ لارەسەنگە."
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی لیوای 7ـی سۆران ئاماژەی کرد، ڕۆژ نییە تیرۆرستانی داعش، چەند چەکدارێکیان چەک فڕێ نەدەن و ڕانەکەن؛ ئاخر دەترسن لە تۆڵەی ئه‌و شكستانه‌ی خواردوویانە، گوللەبارانیان بکەن.
نه‌شوان به‌رزنجی




