٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆباما داوای لە کۆنگرێسە مۆڵەتی هێرشی سەرزەوی بدەن

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info- سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا (باراک ئۆباما) دەیەوێت کۆنگرێسی وڵاتەکەی دەسەڵاتی بەکارهێنانی هێزی بۆ شەڕی داعش پێ بدات، بەو مەبەستەش پرسی بە یاسادانەرانی وڵاتەکەی کردووە.

هەواڵگەی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند تاکو ڕۆژی چوارشەممە کۆشکی سپی ئەمەریکا بەسەرۆکایەتی (ئۆباما) داوا لە کۆنگرێس دەکات دەسەڵاتێکی نوێیان پێبدات لەسەر بەکارهێنانی هێز لە دژی چەکدارانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی.
هەڵبەت تاوەکو ئێستا دەوڵەتی ئەمەریکا سەرکەوتوو نەبووە لە وەرگرتنی ئەو دەسەڵاتە بۆ بەکارهێنانی هێز.
هەر لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرزدا هاتووە، (باراک ئۆباما) پێشتر پرسی بە یاسادانەرانی وڵاتەکەی کردووە و باسی ئەو پرسەیان کردوە و، بەشێکی زۆری ئەندامانی کۆنگرێسیش پشتگیریی لێ دەکەن.
هەڵبەت ئیدارەی ئەمەریکا پێی وایە ئەو هەڵمەتەی ئێستای بۆ پێدانی دەسەڵات لەسەر بەکار‌هێنانی هێز تەواو یاساییە، چونکە پێشتریش جۆرج بۆش لە ساڵی ٢٠٠٢ـدا بۆ شەڕی عێراق و، لە ساڵی ٢٠٠١ـدا بۆ شەڕی قاعیدەیش، هەر ئەو دەسەڵاتەی پێ درابوو.
جێی باسە یاریدەدەرانی کۆنگرێس بە هەواڵگەی ڕۆیتەرزیان گوت، لەنێوان دەوڵەتی (ئۆباما) و، یاسادانەران و، ئەندامانی کۆنگرێس بەو زووانە گفتوگۆ لەسەر ئەو داوایەی (ئۆباما) دەکرێت.
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا سەرکردایەتیی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکەن، باراک ئۆباما لە ئابی پارەوە هەڵمەتی هەڵکوتانە سەر چەکدارەکانی داعشی ڕاگەیاند.

و/ خالید ئەحمەد

 

هەواڵی پەیوەندیدار