٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چوارەم نامەیان بۆ ئەبوبەکر بەغدایی نارد.. داعشەکانی مووسڵ لە پێشمەرگە تۆقیون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی مووسڵ دەڵێ، تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ چوارەم نامە بۆ ئەمیری داعش دەنێرن بۆ ئەوەى لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم بکشێنەوە؛ چونکە وەک خۆیان باسیان کردووە، پێشمەرگە بە زۆر پێیان چۆڵ دەکات و زیانی زۆریشیان پێدەگات.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان(سەعید مەموزینی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی، لە ماوەی رابردوودا تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ سێ نامەیان بۆ ئەمیری داعش(ئەبوبەکر بەغدایی)رەوانە کردووە کە داوایان کردووە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم بکێشنەوە، بەڵام ئەو سوورە لەسەر ئەوەی کە شەڕ بکەن. ئەمجارە نامەی چوارەمیان بۆی رەوانە کردووە و ھەمان داوایان کردووە، پێدەچیت ئەم جارە ڕازی ببێت و هێزەکانیان بکێشنەوە، چونکە وەک ئەوان دەڵێن، ئەگەر ئەم کارە نەکەن، ئەوا پێشمەرگە بە زۆر پێیان چۆڵ دەکات و زیانی زۆریشیان پێدەگات."

لەبارەی دۆخی مەیدانیی تیرۆریستانی داعشەوە (سەعید مەموزینی) گوتی، بەھۆی ھەڵاتنیان لە بەرەکانی شەڕدا، ئەمڕۆ داعش ١٥چەکداری خۆی لە مووسڵ گولـلەباران کردوون."

ئەو ڕوونیشی کردەوە، دیاردەی دزی و تاڵانی لە مووسڵ سەرى ھەڵداوە و تەنیا شەوی رابردوو، دزی لە ٤٤ ماڵ کراوە.
(مەموزینی) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش لە خۆیان دەترسن و لەناو سەنتەری شاری مووسڵدا بازگەی زۆریان داناون.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار