سەرۆککۆمار پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراقی پەسەند کرد

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق دەڵێ، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆککۆماری عێراق پڕۆژەیاسای بوودجەی پەسەند کرد.
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق(حاکم سەرحان سلێڤانی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆککۆماری عێراق(د. فواد مەعسووم) پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراقی بۆ ساڵی٢٠١٥ـی پەسەند کرد."
(حاکم سەرحان سلێڤانی) گوتیشی: "وەهایش بڕیارە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، بوودجە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکات و ئەوانیش دەست بە جێبەجێکردنی دەکەن."
(سلێڤانی) راشیگەیاند، بەپێی یاسای بودجە پێویستە بەغدا بەشی ھەرێمی کوردستانیش رەوانە بکات.
بڵند ئیبراھیم




