کردەی تیرۆر له خورماتوو سەرهەڵدەداتەوە

گه‌رمیان-KDP.info- له دوو كرده‌وه‌ى تیرۆریستی‌دا لە خورماتوو، هاووڵاتیه‌ك گیانی لە دەست دا و سێى دیکەیش بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى خورماتوو (رائید فارووق ئه‌حمه‌د) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى تیرۆریسته‌وه له نزیك نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى خورماتوو، ده‌ستڕێژى گولـله له هاووڵاتیه‌كى به‌ڕه‌گه‌ز توركمانى سوننه‌مه‌زهه‌ب كرا و، ده‌ستبه‌جێ گیانی لە دەست دا."
رائید (فارووق) هەروەها دەڵێ: "له بازاڕێکی میللیی گه‌ڕه‌كى عه‌سكه‌رى، به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكه‌وه سێ هاووڵاتى به سه‌ختى بریندار بوون، كه هه‌رسێكیان له نه‌ته‌وه‌ى توركمانن و ئه‌نجامده‌رانى هه‌ردوو كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌یش ڕایانکردووە و ده‌ستگیر نه‌كراون؛ هەڵبەت لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستى پێكردووه."
به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى خورماتوو راشیگه‌یاند: "ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیانه دواى ئه‌وه دێت كه، ماوه‌یه‌كه ناوچه‌كه ئارامی و سه‌قامگیرییه‌كى باشى به‌خۆیه‌وه بینیوه؛ دیارە ئه‌مە په‌یوه‌ندى به ده‌ستگیركردنى چه‌ند تیرۆریستێكه‌وه هه‌بووە له لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشه‌وه."
كاروان جاف




