ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، ڕیشه‌كێشكردنى به‌عس و یاسای پاسه‌وانى نیشتمانى دەخاتە بەر باسەوە

بەغدا-KDP.info- ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئه‌مڕۆ کۆ دەبێتەوە و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ یاساى ڕیشه‌كێشكردنى به‌عس و یاسای پاسه‌وانى نیشتمانى و هه‌ندێ یاسای تر ده‌كات .
ئه‌ندامى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ( د.ئه‌شواق جاف ) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و له كارنامه‌ى دانیشتنىیشدا هاتووه، خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م ده‌كرێت بۆ یاساى ریشه‌كێشكردنى به‌عس و یاسای پاسه‌وانى نیشتمانى كه له هه‌فته‌ى پێشوودا حكوومه‌تى عێراق په‌سه‌ندى كرد."
هه‌ر له دانیشتنى ئه‌مڕۆدا هه‌مواركردنى یاسای گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان تاوتوو ده‌كرێت.
نه‌شوان به‌رزنجى




