بگەڕێینەوە ده‌یخه‌ینه به‌ر باس.. نازانرێ بوودجه‌ى 2014ـی چۆن خه‌رج كراوه

به‌غدا -KDP.info-ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق دەڵێ، "بە هۆی ناڕۆشنی لە خەرجکردنی بووجەی ٢٠١٤ـی عێراق، هەر کە بگەڕێینەوە بەغدا، له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا ده‌یخه‌ینه‌وه به‌ر باس."
(رێناس جانۆ) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوینه‌رانى عیراق به ماڵپه‌رى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "دیاره تێپەڕنه‌كردنى بوودجه‌ى 2014ـى عێراق وه‌كو نیشانه‌یه‌كى شه‌رمه‌زارى بووه بۆ حكوومه‌تى ئه‌و ساڵه، هۆكاره‌كه‌ىشی زیاتر بۆ ده‌سته‌ڵاتى حكوومه‌تى عێراقى ده‌گه‌ڕێته‌وه. "
(رێناس جانۆ) گوتیشى: "ئه‌و بوودجه‌یه‌ى كه بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ناردرابوو له‌و ئاسته‌دا نه‌بووه كه گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت، ته‌نانه‌ت خه‌رجییه ڕاسته‌قینه‌كانیش نه‌خرابووه به‌رده‌ستى په‌رله‌مان؛ ئێستایش ئه‌و خه‌رجى و ژمێریارییه به ته‌واوى كۆتایی نه‌هاتووه بۆئه‌وه‌ى بتوانین وردبینى بۆ بكه‌ین، بۆیه ساڵى 2014 به ساڵى بێبوودجهیی ده‌ژمێردرێت. بۆیه ئێستا خەڵکییش نازانن بوودجه‌ى 2014ـى عێراق چۆن خه‌رج كراوه."
(جانۆ) گوتیشى: "له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ به‌غدا باسى ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه چاره‌نووسى سامانی عێراق چیى به‌سه‌رهاتووه و له كاتى گونجاو‌دا ئه‌و بابه‌ته له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌خه‌ینه‌وه به‌ر باس."
نه‌شوان به‌رزنجى




