CNN: کورد، سوپای عێراق و میلیشیاکان مووسڵیان گەمارۆ داوە.. جەنگەکە سەخت دەبێ

هەولێر-KDP.info- ئەفسەری خانەنشینکراوی ئەمەریکایی(جەیمس ڕیس) دەڵێ، جەنگی دادێ کە بۆ ئازادکردنی مووسڵە و لە هاوینی ڕابردووەوە داعش داگیری کردووە، زۆر سەخت دەبێ، ئەمە بە لەبەرچاوگرتنی شێوازی شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە شارێکدا کە پڕیەتی لە دانیشتوان.
دەربارەی گرینگیی جەنگی مووسڵ و چۆنیەتیی سپاردنی ئەرک بە ئەو هێزانەی لە ڕزگارکردنیدا بەشدار دەبن، ئەو ئەفسەرە خانەنشینکراوە کە ئێستا ڕاوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتییە لە تۆڕی ڕاگەیاندنی سی ئێن ئێنی ئەمەریکایی، هەروەها دەڵێ، "مووسڵ دووەم گەورەترین شاری عێراقە و یەکەم شاریشە کە لەسەر دەستی داعش شکستی برد؛ کاتێک داعش هێرشی فراوانی بۆ داگیرکردنی باکوور و ڕۆژاوای عێراق بەرپا کرد."
ئەو گوتیشی "لەوکاتەوە هێزەکانی عێراق بە هاوکاریی میلیشیا شیعەکانی لە لایەن ئێرانەوە و، فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پشتیوانی دەکرێن و، توانییان ئەو ڕێگەیە ببڕن و بگرنەوە دەست کە بەرەو باکوور و لەسەر هێڵی ڕووباری دیجلەیە و چەندان شارۆچکە و گوندی نزیک بەغدا گەرەنتی بکەن، هاوکات هێزەکانی پێشمەرگەیش توانیویانە بە ڕێ گرتن لە گەییشتنی چەک و پێداویستیی سەربازی و هاتوچۆی ئاسانی چەکدارانی داعش، مووسڵ گەمارۆ بدەن."
(جەیمس ڕیس) هەروەها هۆشداری دا لەوەی کە، جەنگێکی سەخت لە چاوەڕوانیی مووسڵدایە، گوتیشی "شارەکە ئێتسا گەمارۆ دراوە، لە عێراقییەکانیش دەخوازرێ خۆیان بۆ شەڕی شەقام و کۆڵان بە کۆڵان ساز بدەن کە، بە ملیۆنان خەڵکی تێیدا نیشتەجێن؛ هەر ئەمەیشە کە دۆخەکەی تەواوێک سەخت کردووە."




