سونە و شیعە، سەدوبیست هەزار چەکداریان لێ دادەمەزرێت

بەغدا -KDP.info- سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای دامەزراندنی نیشتمانپارێز (پاسەوانی نیشتمانی) بۆ پارێزگاکان دەکرێت کە بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە ١٢٠ھەزار چەکدار بۆ پارێزگا شیعە و سونەکان دادەمەزرێن.
(ئەحمەدی حاجیڕەشید) بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆ بێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای پاسەوانی نیشتمانی بکرێت،کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندکراوە و بۆ پەرلەمانی عێراق نێردراوە بۆ پەسەندکردن".
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق گوتیشی، ئەو ھێزانە بۆ پارێزگاکان دروست دەکرێت بۆ ئەوەی لەتیرۆر بیانپارێزن کە ٧٠ھەزار چەکدار بۆ شیعە و ٥٠ ھەزار چەکداریش بۆ سونەیە و لەژێر دەستھەڵاتی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەبن.
(ئەحمەدی حاجیڕەشید) ڕوونیشی کردەوە، ئێستا شیعەکان ھێزێکی ٧٠ ھەزارکەسی یان بەناوی حەشدیشەعبی بۆ خۆیان دروست کردووە کە یاسایی نییە، بۆیە ئێستا دەیانەوێ بەو ڕیگەیە، ڕەنگی یاسای بدەنێ.
بڵند ئیبراھیم




