عێراق بڕیاری کردنەوەی كونسووڵخانەی عەرەبستانی لە هەولێر دەرکرد

هەولێر-KDP.info- حكوومەتی عێراق بە فەرمی بڕیاری كردنەوەی كونسووڵخانەی عەرەبستانی لە شاری هەولێر دەركرد.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ ٩ـی شوبات لە ڕاگەیاندراوێكدا كە كۆپیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی نێردراوە ئاشكرا كراوە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی بڕیاری داوە كونسووڵخانەی عەرەبستان لە هەولێردا بکرێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاسپێردراوە بۆ تەواوكردنی كارەكانی كردنەوەی ئەو كونسووڵخانەیە لە هەولێر.
بەپێی بڕیارەكە كونسووڵخانەی عەرەبستان بۆی هەیە كارەكانی لە هەرێمی كوردستاندا بکات.
یەحیا سابیر




