٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لیژنەی نەوت‌و‌گازی بەغدا، لە دواخستنی بودجەی هەرێم دەکۆڵێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ھەرێمی کوردستان پابەندە بە ڕێککەوتنی لەگەڵ بەغدا، بەڵام تاوەکو ئێستا بەغدا ھیچ بڕە پارەیەکی بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکردووە..گوتیشی کە لیژنەی نەوت و گازی بەغدا لە دواخستنی بودجەی هەرێم دەکۆڵنەوە.

ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان (بەیار تایەر دۆسکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان لیژنەی سامانە سروشتیەکانی پەرلەمانی کوردستان و، نەوت‌وگازی پەرلەمانی بەغدادا، باس لەوە کرا کە ھاوکاریی یەکتری بکەین و، چاودێریی ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا بکەین و، ھاوکارییان بکەین بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت و، پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی ئەو یاسایانە پەسەند بکرێت کە مافی ھەرێم و بەغدا دیاری دەکەن؛ ھەندێک خولیش بکرێتەوە بۆ پێشکەوتنی ئاستی ئەندامەکانی ھەردوو لا".
(دۆسکی) گوتیشی: لیژنەی نەوت‌وگاز لە پەرلەمانی عێراق سەری سوڕماوە لەوەی بەغدا بۆ هێشتا بەشە بوودجەی ھەرێمی کوردستانی ڕەوانە نەکردووە؛ کە بگەڕێینەوە بۆ بەغدا، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و نەوتی عێراقدا بە دوای ئەو پرسەدا دەچین".
ئەو ئەندامە ڕوونیشی کردەوە، بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا پێویست بوو بەشێک لە بوودجەی ھەرێم ڕەوانە بکرێت، بە تایبەت مووچەی فەرمانبەران، بەڵام ئەوان ھۆکارەکەیان بۆ نەبوونی پارەی نەخت گەڕاندەوە، ئەمەیش بە بیانوو ھەژمار ناکرێت.
(دۆسکی) ڕایشیگەیاند: "ھەرێمی کوردستان دەرگای خۆی واڵا کردووە بۆ ئەوەی بەغدا چاودێریی بکات و، ئامادەیی خۆی بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا نیشان داوە. ھەرێمی کوردستان لەبەر ھەندێک ھۆکاری تەکنیکی، نەیتوانیوە ڕێژەی دیاریکراوی نەوت ڕەوانەی دەرەوە بکات، بەڵام بەڵێنی داوە کە لە مانگەکانی دیکە قەرەبووی ئەو ڕێژە کەمەی رەوانە کراوە دەکەنەوە."
بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار