ژەنەڕاڵ جۆن ئالێن: ستراتیژی ئەمەریكا بۆ شەڕی داعش كارایە

ئەمەریكا-KDP.info- بەرپرسی خانەنشینبووی لەشكری مارێنزی ئەمەریكایی لە سەرۆكایەتیی هاوپەیمانان بۆ شەڕی داعش ژەنەڕاڵ (جۆن ئالێن) بۆ "ئەیبیسی نیوز" گوتی، داعش بە تەواوەتی جیاوازە لە قاعیدە، ئەوان تۆكمەتر، ڕێكخراوتر و توانای باشتریان هەیە.
(جۆن ئالێن) لە چاوپیكەوتنێكدا لەگەڵ "ئەیبیسی نیوز" نیشانی دا كە ستراتیژی ئەمەریكا بۆ شەڕی داعش كارایە و ئیش دەكات، هەروەها پێیشی وابوو دەبێت جیهانی دەرەوەیش هەڕەشەكانی داعش بە هەند وەربگرێت.
ئەو گوتیشی، هەڵبەت ئاڵاكانی داعش بە ڕۆژی ڕووناك لە وڵاتانی دەرەوە نابینرێن، بەڵام لەوێش بەرنامە و بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەكانیان داناوە.
هەروەها (جۆن ئالێن) لە چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ "ئەیبیئیس" ئاماژەی دا، لەگەڵ ئەوەیدا ئەوان لە شكانی بەردەوامدان، بەڵام داعش دوژمنە و بە ئاسانی ناڕوات.
هەر لەسەر قسەكانی (جۆن ئالێن)، وەزیری دەرەوەی ئوردن گوتی، "داعش لە هەڵاتندایە، بەڵام ئەو سەركەوتنە دیاریكراوەی ئێمە دەمانەوێت بە خێرایی بەدەست نایەت".
جێی باسە، وڵاتی ئوردن لە دوای سوتاندنی فڕۆكەوانەكەیان، بە گوتەی (جۆن ئالێن) بێت، هێرشەكانیان بۆ سەر داعش گەورەتر و فراوانتر كردووە.
و/ خالید ئەحمەد




