٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پۆلیسی ئیسپانیا: نزیکەی ١٠٠هەزار بە ناو "گەشتیاری موجاهید"ـی ئەورووپایی لەگەڵ داعشن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  پێچەوانەی پێشبینییەکان کە گوایە ژمارەی "موجاهید"ـە ئەورووپاییەکانی نێو داعش چەند هەزارێکن، پۆلیسی ئیسپانیا دەڵێ، ئەوان ژمارەیان لە نێوان نزیکەی ٣٠هەزار تا ١٠٠هەزار "گەشتیاری موجاهید"ـدا دەبێ؛ ئاماژەیشی داوە کە ئەو کەسانە زۆرتر ڕێگەی قاچاغ دەگرنە بەر و وەک پەنابەر خۆیان حەشار دەدەن.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ئیسپانیا، ژمارەی ئەو "موجاهید"انەی کە لە وڵاتانی ئەورووپاییەوە لە سووریا و عێراق پێوەندییان بە ڕیزەکانی داعشەوە کردووە، چەند جار هێندەی خەمڵاندنەکەی ئێستایە؛ پۆلیسی ئەو وڵاتە باوەڕی وایە کە، ژمارەیان لە نێوان نزیکەی ٣٠هەزار تا ١٠٠هەزار گەشتیاری موجاهید دەبێ.
هەڵبەت دامەزراوە ئەمنییەکان پێیان وابووە کە ئەو ئەورووپاییانەی پێوەندییان بە داعشەوە کردووە ژمارەیان ٣ تا ٤هەزارێکە، ئەمە بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی کە لە بەرەنجامی توێژینەوەیەکی پۆلیسی ئیسپانیاوە ساز دراوە و ڕۆژنامەی "ئیل پایس بڵاوی کردووەتەوە.

پۆلیس زیاتری لەو بارەیەوە بڵاو کردووەتەوە و دەڵێ، ئێستا ئەوان بۆ گەڕانەوە بۆ ئەورووپا پەنا دەبەنە بەر ڕێی قاچاغ. ڕاپۆرتەکە هەروەها نووسیویەتی، زۆربەی ئەو کەسانە شارەزاییان لە چۆنیەتیی بەکارهێنانی چەک و تەقینەوەدا هەیە و ئەوان خۆیان لەژێر پەردەی پەنابەرانی بەرەنجامی جەنگی ئەهلی حەشار داوە و بەڵگەنامەی ساختە بۆ گەشتەکانیان بە کار دەهێنن.
 
پۆلیسی ئیسپانیا هەروەها نووسیویەتی کە، ئەو جیهادیانە، زۆرتر لە ڕێی ئیسپانیاوە دەگەڕێنەوە نێو جەرگەی ئەورووپا، هاوکات هۆکارەکانی گوازتنەوەی وەک کامیۆن و قیتاری ڕێکخراوی مانگی سوور دەقۆزنەوە تا لە ڕێیەوە بگەنەوە ئەورووپا.
پۆلیسی ئیسپانیا ڕێگایەکی دیکەیش ئاشکرا دەکات کە، "ئەورووپاییە جیهادییەکان" لە ڕێیەوە دەگەڕێنەوە و ئەویش ڕێگای ئەمەریکای لاتینە و وڵاتی بەڕازیلیش وەک یەکەم وێستگەی وەستانە بۆیان، بەر لەوەی بۆ ئەورووپا بگەڕێنەوە.

هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە پۆلیسی ئیسپانیا ئاشکرای کردووە، حاڵەتی ساختەکردن بۆ چوونە نێو ئەڵمانیا هەبووە. هاوکات پرۆسەی گوێزتنەوەی نایاسایی پارەی زۆر کە لە نێوان بڕی ٦هەزار تا ١٠هەزار ئێرۆ بەڕێوە براوە.

هەواڵی پەیوەندیدار