٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سێ قەنناسبەدەستی دیاری داعش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، سێ قەنناسبەدەستی دیاری تیرۆریستانی داعش لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە لە شاری مووسڵ كوژراون.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت لەناو شاری مووسڵ ژمارەیەك چەكداری نەناسراو دەستڕێژی گوللەیان لە سێ قەنناسبەدەستی دیاری تیرۆریستانی داعش كردووە و لە ئاكامدا هەرسێكیان كوژراون، كە یەكێكیان بە رەگەز ئەفغانییە.

(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ چەندین مەرجیان بۆ هاووڵاتیان داناون كە بۆ چارەسەری نەخۆشی سەردانی دەرەوە دەكەن و هەر جارە و بیانوویەكیان بۆ دەدۆزنەوە و ئەمەیش تەنیا بۆ بێزاركردنی خەڵكی شاری مووسڵە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار