٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆ رزگاركردنی مووسڵە.. هەزار و پەنجا كەس مەشقیان تەواو كردووە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ بەردەوامن و لە ئێستادا مەشق و راهێنان بە هێزەكان دەكرێت بۆ ئەوەی تاوەكو مانگی سێ ئامادە بكرێن، چونكە چاوەڕوان دەكرێت ئەو كات پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ دەست پێ بكات.

كارگێڕی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (محێدین مزووری) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، لە سەربازگەی دووبەردانی سەر بە قەزای بەردەڕەش تاوەكو ئێستا ٦هەزار و ٩١١ كەس لە مەشق بەردەوامن كە لەلایەن ئەمەریكاییەكانەوە ڕاهێنانیان پێ دەكرێت تا بە باشترین شێوە بۆ پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ ئامادەیان بكەن.

(مزووری) گوتیشی، "لە سەربازگەی زێلكانیش لە هەمان ناوچە هێزێ حەشدی شەعبی مەشق و راهێنان دەكەن و لە ئێستادا هەزار و پەنجا كەس مەشقیان تەواو كردووە و دوو هەزاری دیكەیش دەست بە مەشق وراهێنان دەكەن و بڕیارە ببنە پێنج هەزار كەس.

كارگێری لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕوونیشی كردەوە، پێویستە ئەو هێزانە تاوەكو مانگی سێ مەشق و راهێنان تەواو بكەن و ئامادە بن، چونكە ئەوە دواوادەیە بۆیان دانراوە.

دەشڵێت، بۆرزگاركردنی مووسڵ پێویستە هێزێكی زیاتر بێت و مەشقی بۆ شەڕی بۆ كۆڵان بە كۆڵانان كردبێت، ئەگەر نا ئەو هێزە بۆ رزگاركردنی مووسڵ بەس نییە.

ئەو بەرپرسەی پارتی گوتیشی، بەپێی ئەو هەماهەنگییەی لە نێوان هەرێم و بەغدا و هاوپەیماناندا هەیە، چاوەڕوان دەكرێت مانگی سێ پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ دەست پێ بكات.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار