٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

١٥٠ تیرۆرست کوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ  ڕایگەیاند کە؛ دوێنێ و ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بە چڕی مۆڵگەکانی تیرۆرستانی داعشیان بۆردوومان کردووە، لە ئاکامدا ١٥٠ تیرۆرست زیاتریش کوژراون و بریندارێکی زۆریشیان ھەیە؛ تەنانەت لە نەخۆشخانەکاندا جێیان نابێتەوە و، ھەندێک لە بێ‌چارەسەریدا گیانیان لەدەست داوە.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێنێ و ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بە چڕی مۆڵگەکانی تیرۆرستانی داعشیان بۆردوومان کردووە، لە ئاکامدا زیاتر ١٥٠ تیرۆرست کوژراون و، بریندارێکی زۆریشیان ھەیە تەنانەت لە نەخۆشخانەکاندا جێیان نابێتەوە و، ھەندێک لە بێ‌چارەسەریدا گیانیان لە دەست داوە.
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، بە تۆمەتی پێدانی زانیاری بە فڕۆکە جەنگیەکان تیرۆرستانی داعش ٣٠ ھاووڵاتیان گوللەباران کردووە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕایشیگەیاند، تیرۆرستانی داعش تیزابیان بە ١٦ ئافرەتدا کردووە، کە وەک خۆیان باسی لێوە دەکەن کە بە تەواوەتی خۆیانیان دانەپۆشتووە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار