٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لیژنەی کەوتنی مووسڵ داوای درێژکردنەوەی وادەی لێکۆڵینەوەکە دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- جێگری لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كەوتنی شاری مووسڵ دەڵێت، لیژنەكەیان بەردەوام کار دەکات و، تا ئێستا لێدوانەكانی چەندین بەرپرسیان وەرگرتووە. هەروا پێشبینی ئەوەی كرد ئەو كاتەی بۆیان تەرخان كراوە داوای درێژ كردنەوەی كاتەكە بكەن .
ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق و جێگری لیژنەی لێكۆڵینەوەی لە كەوتنی مووسڵ (شاخەوان عەبدوڵڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، لیژنەكەمان خەریکی لێكۆڵینەوەیە و لەوەتی دەستمان داوەتێ تا ئێستا ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە بەرپرسانی ئەمنی و كارگێڕیمان بانگهێشت كردوون، هەروا لێدوانیان لێ‌ وەرگیراوە و تا دواهەمین کەسیش ئێمە بەردەوام دەبین و ڕۆژی سێشەممەیش کۆبوونەوەکەمان پێوەست بە کەوتنی مووسڵ هەیە.
(شاخەوان) گوتیشی کە، ماوەی لیژنەكەمان شەست ڕۆژی بۆ دانراوە، بەڵام پێشبینی دەكەم ئەو ماوە درێژ بکرێتەوە بۆ مانگێكی دی؛ لەبەر ئەوەی ئەو كەسانەی كە دانراون لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرێت ئەگەر هەر رۆژێك تاقە كەسێكیش بانگهێشت بكەین، هەر فریا ناکەوین؛ هەندێ‌ لێكۆڵینەوە هەیە دەبێت بە دوایدا بچین و، پێویستە سەردانی هەندێك شوێنیش بكەین.
جێگری لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كەوتنی مووسڵ ئەوەشی گوت، راپۆرتی 50 ڕۆژەی کارەکانمان پێشكەش بە سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەکەین؛ لەگەڵ ئەو ڕاپۆرتەیشدا لەوانەیە داوای درێژكردنەوەی ئەو ماوەیە بكەین .
پارێزگای مووسڵ لە شەوی 9/10ی مانگی حوزەیرانی پار لە لایەن تیرۆرستانی داعش داگیرکرا و بەو هۆیەوە خەڵكێكی زۆری ئەو شارە ئاوارە بوونە .
نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار