سه‌رۆككۆمار، ئەمڕۆ و سبەی واژۆ له‌سه‌ر بوودجه ده‌كات

بەغدا -KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت، بە ته‌له‌فۆن پێوەندی بە سه‌رۆكایه‌تیی كۆمارەوە كردووه و پێیان گوتووە کە، ئه‌مڕۆ و سبەی، سه‌رۆككۆمار واژۆ له‌سه‌ر بوودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی2015 ده‌كات، دواتر ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانى ده‌كرێت. گوتیشی، وەها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م حه‌فته‌یه بوودجه‌ی كوردستان ره‌وانه بكرێت.
(سه‌رحان محه‌ممه‌د) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ تا به‌یانی سه‌رۆككۆمار واژۆ له‌سه‌ر بوودجه ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ش بوودجه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به خه‌رجكردنی بكرێت".
(سه‌رحان) گوتیشی: "دوای هاتنی بوودجه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بوودجه‌ى هه‌رێمی كوردستان و بوودجه‌ی پێشمه‌رگه كه تڕلیۆنێك و 200 ملیار دیناره، ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
"
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ی دارایی دهی‌شڵێت، هیچ ساڵێک وه‌ك ئه‌مساڵ بوودجه له كاتی خۆیدا په‌سه‌ند نه‌كراوه، ئه‌وه‌یش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2015 ڕێكکه‌وتنه‌كه چووه‌ته واری جێبه‌جێكردن و حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستانیش پابه‌نده به‌و ڕێكکه‌وتنه‌ی كراوه."
رابین شێروانی




