بەپەلە.. لە باشیك هەرگیز بەو شێوەیە داعش تێک نەشکاوە.. ٨٣ـیان لێ کوژراوە

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەک دەڵێت، لە ئێستادا زۆر بە چڕی مۆڵگە و پێگەکانی داعش لە میحوەری باشیک بوونەتە ئامانجی مووشەکی فڕۆکە شەڕکەرەکان و باوەڕیشی وایە، لە دوای ئەو بۆردوومانە چڕە بە تەواوی داعش لە ناوچەی باشیك بنەبڕ بکرێ.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە ئێستادا لە ناوچەی (باشیك)، زۆر بە چڕی مۆڵگەکانی داعش بوونەتە ئامانجی گورزی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان و تا ئێستا لەو ناوچەیە بەو شێوە چرە تیرۆریستانی داعش بۆردوومان نەكراون، چاوەڕوانیش دەكرێت لە دوای ئەو بۆردوومانە چڕە لە ناوچەی باشیك بە تەواوی داعش تۆی ببڕێتەوە."
(سەعید مەموزینی) راشیگەیاند: "لە یەكی دوانیوەرۆی ئەمڕۆوە فڕۆكە جەنگییەكان زۆر بە خەستی مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعش بۆردوومان دەكەن لە ناوچەكانی (باشیك و فلسێ و گۆگ جەلیل و هەرامات و مەنشەئەكەندی) كە لە ئاكامی ئەو بۆردوومانانەی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیماناندا تائیستا زیاتر لە (83) تەرم گەیەندراونەتەوە نەخۆشخانەكانی شاری مووسڵ."
سەرباز واحد




