28 خانوو و پاڵاوته‌یه‌كى نه‌وتى ته‌قانده‌وه.. لاشه‌ى 40 تیرۆریستى داعش برانه‌وه مووسڵ

مووسڵ-KDP.info- بەپێی زانیارییەکان، تیرۆریستانى داعش چه‌ندین خانوو و پاڵاوته‌یه‌كیان تەقاندووەتەوە و لاشه‌یه‌كى زۆریشیان براونەتەوە مووسڵ، کە ئه‌میرێكى گه‌وره‌ىش لە نێویاندا هەیە کە لە بواری ئه‌منیدا کاری کردووە.
به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى مووسڵ (سه‌عید مه‌مموزینى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "تیرۆریستانى داعش له شاره‌دێى باشیك 25 خانوویان ته‌قاندوونەته‌وه و له خۆرسیبادیش 3 خانووى تریان ته‌قاندوونەته‌وه كه ماڵى ئه‌ندامانى پارتی و یه‌كێتى بوون."
به گوته‌ى (مەموزینی): "ئه‌مرۆ لاشه‌ى 40 تیرۆریستى داعش گەیەنراوەتە پزیشكى دادوه‌ریى مووسڵ، كه یه‌كێك له‌وانه ئه‌میرێكى گه‌وره‌ى ئه‌منیی تیرۆریستانى داعشه به ناوى (سه‌فوه ئه‌بو شاهب)، كه له ئازادكردنى وانكێدا به ده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كوژراوە."
(مه‌مموزینى) هەروەها دەڵێ، دواى تاڵانكردنى پاڵاوته‌ى كه‌سكێ له‌لایه‌ن تیرۆریستانى داعشەوە، ئه‌مڕۆ شەممە، ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى مابوون ته‌قاندیانه‌وه.
نه‌شوان به‌رزنجى




