مووسڵ..سێ سەرکردەی دیکەی داعش کوژران

مووسڵ-KDP.info-بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ئاشکرایکرد، لەئاکامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە مووسڵ؛ سێ سەرکردەی رێکخراوی تیرۆرستی داعش کوژراون.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت کە، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە مووسڵ بۆردوومانی مۆڵگەکانی تیرۆرستانی داعشیان کردووە، لەئاکامدا سەرکردەیەکی رێکخراوی تیرۆرستانی داعش بە ناوی (ئەبو عوبەیدە تونسی) کوژراوە.
(عیسمەت رەجەب)گوتیشی، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان لە تەلەعفەریش بۆردوومان کردووە، لەئاکامدا دوو سەرکردەی داعشیان بە ناوەکانی (تاھیر عەلی ئەحمەد) و (محەمەد عەلی بەرقلی) کوشتووە.
(رەجەب) ڕوونیشی کردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان حەشارگەیەکی گەورەی چەک و تەقەمەنی داعشیان لەلای چەپی مووسڵ بۆردوومان کردووە و بەتەواوەتی حەشارگەکە خاپوور کرا.
بڵند ئیبراھیم




