٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هێرش دەکرێتە سەر مووسڵ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-نوێنەری کۆتایی شەبەک لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی ئازادکردنی  مووسڵ کراوە و تەنھا ھێز ماوە ئامادە بکرێن..جەختیشی کرد کە، پڕۆسەی هێرشکردنە سەر مووسڵ لە مانگی داهاتوودا دەست پێدەکات.

نوێنەری کۆتایی شەبەک لە پەرلەمانی عێراق (مەلا سالم شەبەک) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی رزگارکردنی مووسڵ ئامادەکارییەکان بەردەوامن و ژووری ئۆپراسیۆنەکان ئامادەکراوە و؛ سەرقاڵی ھەماھەنگی کردنین لەگەڵ حکوومەتی عێراق و، وڵاتانی ھاوپەیمان بۆ ئەوەی لەو پرۆسەیەدا ھاوکار بن.. هەروا گوتیشی کە،بڕیارە ھاوپەیمانان لە دوو ڕووە ھاوکاری حکوومەتی عێراق بن:" یەکەم گورزی ئاسمانی و دووەمیش ناردنی چەک بۆ عێراق".
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، حکوومەتی عێراق چەکێکی زۆری بۆ ئەو ھێزەی بەشداری لە پڕۆسەی رزگارکردنی مووسڵ دەکەن ئامادەکردووە و؛ وڵاتانی ھاوپەیمانیش ئامادەییان بۆ ناردنی چەک دەربڕیوە.
(مەلاسالم شەبەک)گوتیشی، لەئێستادا ھەموو ئامادەکارییەکان تەواو کراون و تەنھا ھێز ماوە، چونکە لەئێستادا ھێزێکی زۆر لەمەشقدایە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامن و مەشقەکانیان تەواو نەکردوون، بۆیە پێویستە چاوەڕوان بکرێت تا مەشقەکەیان تەواو دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ھەرێمی کوردستانیش ئامادەیی دەربڕیوە کە ھێزی پێشمەرگە ھاوکار لە ئازادکردنی مووسڵدا هاوکار دەبێت.
نوێنەری کۆتایی شەبەک لە پەرلەمانی عێراق ڕوونیشی کردەوە، چاوەڕوان دەکرێت تا مانگی سێ مەشق تەواو بێت و؛ یەکڕاست دەست بە پڕۆسەی رزگارکردنی مووسڵ بکرێت.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار