٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەڵمانیا بە یاسایەک دەیەوێ داعش لە جوڵە بخات

سەرچاوە: KDP.info

ئەڵمانیا-KDP.info-حکوومەتی ئەڵمانیا پڕۆژەیاساییەکی نوێی رەوانەی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد کە؛ بەگوێرەی ئەو پڕۆژەیاساییە هەر هاووڵاتییەک کە بیری توندڕۆی ئیسلامی لێبکرێت قەدەخەیە گەشت بۆ رۆژهەڵاتی ناوین بکات.
لە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی (دەچس وێڵ) دا هاتوە، کابینەکەی (مێرکڵ) دوێنێ چوارشەممە پڕۆژەیاساییەکی رەوانەی پەرلەمانی وڵاتەکەکی کردووە کە، بەگوێرەی ئەو پڕۆژەیاساییە هەر هاووڵاتییەکی ئەڵمانیا بیری توندڕۆی ئیسلامی هەبێت؛ ئەوا قەدەخەیە گەشت بۆ رۆژهەڵاتی ناوین بکات بە تایبەت بۆ سوریا و عێراق، چونکە مێدیاکانی ئەڵمانیا دەمێکە دەڵێن هاووڵاتیانی توندڕۆ دەچنە گەشتی تیرۆر و دەچنە ریز تیرۆریستانی داعش.
بەگوێرەی گوتەکانی وەزیری دادی ئەڵمانیا ئەو یاساییە رێگر دەبێ لە گەشەکردنی بیری تیرۆر و؛ رێگە دەگرێ کە ئەو هاووڵاتیانەی دەیانەوێ پێوەندی بە تیرۆریستان بکەن ئامانجەکەیان نەیەتە دی. هەروا پڕۆژەیاساکە لەلایەن وەزارەتی داریی ئەڵمانیا ئامادەکراوە.
یاسایەکە چی تێدایە ؟
یاسای کۆنی ئەڵمان ڕێگا بە جیهادییەکان دەدات بگەڕێنەوە و لە ماڵ و حاڵی خۆیاندا دانیشن، بەڵام یاسا نوێیەکە کە ئێستا لەپەرلەمانە، ڕێ لە توندڕۆکان دەگرێت گەشت بۆ رۆژهەڵاتی ناوین بکەن. هەروا لە یاسا نوێیەکەدا هاتووە، هەرکەسێک کە راهێنانی لەلایەن تیرۆریستانەوە پێکرابێت و بگەڕێتەوە ئەڵمانیا، ئەوا بۆ ١٠ ساڵ زیندانی دەکرێت.
لای خۆیشیەوە (مێرکڵ) دەیەوێ یاسایەکی دیکە جێبەجێ بکات کە ڕێگا بە حکوومەتەکەی بدات داتای پێویست لەسەر هاونیشتمانییەکانی کۆبکاتەوە، وەکو ئەوەی لە ئەمەریکا پێڕۆدەکرێت بۆ ئەوەی بەو رێگایەشەوە ڕێ لە تەشەنەکردنی تیرۆر بگیرێت.
جێی ئاماژەیە،  بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتوەکان کە لە تشرینی یەکەمی پاردا بڵاوبووەتەوە، چەکدارە بیانییەکان هاوکاری گروپە توندڕۆکانیان کردوە و لە ئێستاشدا هاوکارییەکانیان زیاتر کردووە. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکەیش دەرکەوتووە کە، لە ٨٠ وڵاتی جیهاندا نزیکەی ١٥ هەزار کەس چالاکی تیرۆریستیان لە عێراق و سوریادا هەیە کە لەو ژمارەیەدا لە ئەڵمانیا ٦٠٠ کەس چوونەتە ریز تیرۆریستانی داعش، بۆیە ئەڵمانیا دەیەوێ بەو یاساییە داعش لە جوڵە بخات.

و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار