٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش لە مووسڵ، لە بێهواییدا نەخۆشخانەیەکی تەقاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ دەڵێ، بە گوێڕەی ئەو زانیاریانەی دەستمان كەوتووە، داعش هەر ئەوە مابوو نەخۆشخانە بتەقێنێتەوە، ئەویشی کرد؛ دەڵێ ئەمڕۆش، تیرۆریستانی داعش ٢٠ـیان لێ کوژراوە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆرستانی داعش دەستیان لە خۆیان شۆردووە؛ هیوایان لێ بڕاوە و، دەزانن ئەوەندەیان نەماوە و، تێدا دەچن و، وڵاتیان لێ پاک دەكرێتەوە؛ بۆیە وا خەریکە هەرچییەکیان لە بەر دەستدا ماوە، ئەوەتا لە ڕۆژئاوای شاری مووسڵ، نەخۆشخانەی 'خنسا'یشیان. تەقاندەوە و، کاولیان کرد".
(سەعید مەموزینی) دەربارەی ئاسمانەگورزەکەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان، رایگەیاند: "فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، بە وردی بنكە و بارەگاكانی تیرۆرستانیان کوتاوە لە ناوچەی تلكێفدا، كە پانزە كیلۆمەتر لە باكووری شاری مووسڵەوە دوورە؛ لەو کوتانەدا زیاتر لە 20 تیرۆرستی داعش تێدا چوونە و، داعش زیانێکی زۆریشیان پێ گەیشتووە."
سەرباز واحد
 

هەواڵی پەیوەندیدار