بانکی ناوەندیی عێراق ڕۆژانە ٧٥ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

بەغدا -KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق و، ئەندامی لیژنەی دارایی، ڕایگەیاند کە، ئەمساڵ بانکی ناوەندیی عێراق ڕۆژانە بڕی ٧٥ ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق و، ئەندامی لیژنەی دارایی (سەرحان ئەحەمەد سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕە فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لەسەر داوای لیژنەی دارایی، ڕۆژانە 75ملیۆن دۆلاری ئەمریكا بخرێتە بازاڕەوە، کە بەراورد لەگەڵ پێشووتردا کە ٢٥٠ ملیۆنیش دەخرایە بازاڕەوە، بەڵام وەک باسی کرد کە كەمكردنەوەی ئەم بڕە، پارێزگاری لە دۆلار دەكات لە بانكی ناوەندیدا؛ هەروەها پارەی عێراق بەنرخ دەكەوێت و بارێكی جێگیر بە خۆیەوە دەبینێت و سوودی خۆی دەبێت".
نەشوان بەرزنجی




