٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە مووسڵدا، ٩١ تیرۆریستی دیکە کوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بە گوێڕەی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان کەوتووە، ئەمڕۆ لەنێو شاری مووسڵدا ٩١ تیرۆریست کوژراون.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، دەربارەی ئەو گورزەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "تا دێ فڕۆکە جەنگییەکان گورزی گەورەتر لە تیرۆریستانی داعش دەوەشێنن؛ ئەمڕۆیش گورزێکی گەورەیان لە داعش دا و، ٩١ تیرۆریست کوژران".
(مەموزینی) ئاماژەیشی کرد کە، فڕۆکە جەنگییەکان مۆڵگەکانی داعشیان لە ناوچەی مەشات‌کەندی، غەزلانیە و چەند شوێنێکی دیکەدا، بۆردومان کردووە و زیانی زۆر بە داعش گەیێندراوە.
(سەعید مەموزینی)گوتیشی، داعش بەھۆی کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستانی بە زۆر خەڵکی لاشەڕ (سڤیل) ڕەوانەی شەڕ دەکات و، تا ئێستا ٢٠٠ هاووڵاتیی لاشەڕیان بە زۆر ڕاپێچی بەرەی جەنگ کردووە، کە هیچ لە شەڕ نازنن.
(مەموزینی) دەڵێت، کوشتنی ئەو فڕۆکەوانە ئوردنییە کە تیرۆریستانی داعش بە شێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە سووتاندیان، خراپ کاری کردووەتە سەر خەڵکی مووسڵ و دەوروبەری؛ داعش تا دێ زیاتر ڕوخسارە نامرۆڤانەکەی دەردەکەوێت؛ لە دڕندایەتیدا، تا ئێستا لە وێنەیان نەبووە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار