داعش مانگێك له‌مه‌وبه‌ر كه‌ساسبه‌ی سووتاندووه

هەولێر-KDP.info- پاش ئه‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش وێنه و ڤیدیۆی سووتاندنی فڕۆكه‌وانی ئوردنی (مه‌عاز كه‌ساسبه)ـ‌ی بڵاو كرده‌وه، حكوومه‌تی ئوردن ئاشكرای كر، دئه‌وان مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجام داوه.
(مه‌عاز)، له 15ـ‌ی دیسه‌مبه‌ری ڕابردوودا خۆی و فڕۆكه ئێف 16ـه‌كه‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌ی ڕەققه له سووریا كه‌وتنه خواره‌وه و به زیندوویی كه‌وته ده‌ست تیرۆریستانی داعش.
له به‌رانبه‌ر ئازادكردنیدا، داعش داوای ئازادكردنی چه‌ند تیرۆریستێكی ده‌كرد كه له زیندانه‌كانی ئوردندان؛ سه‌رباری بەفەرمیی كشانه‌وه‌ی ئوردن له هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش.
كاتێك ئوردن هه‌وڵی ئازادكردنی (كه‌ساسبه) ـ‌ی ده‌دا، داعش چه‌ند ڕۆژێك بوو سووتاندبووی.
به‌گوێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی ئوردن، (كه‌ساسبه) له 3ـ‌ی كانوونی دووه‌می ڕابردوودا سووتێنراوه، به‌ڵام داعش ده‌یویست ئوردن فریو بدات.
جێگه‌ی باسه گۆڕینی شێوازی دڕنده‌یی داعش له سه‌ربڕینه‌وه بۆ سووتاندن و تاوانه نامرۆڤانه‌كانی دیكه‌یان، شه‌پۆلێكی دیكه‌ی توندی ناڕه‌زاییی نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناوه، كه پێده‌چێت هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هه‌رچی زووتر له‌ناوبردنی ئه‌و گرووپه توندڕۆیه، چڕتر بكاته‌وه.
هەولێر




