کڵێسەیەک لە مووسڵ تەقێندرایەوە... ئەمیرهكهی 'باشیک'ـی داعشان کوژرا

مووسڵ _kdp.info_ دوێشەو ھێزی پێشمەرگە چڕوپڕ مۆڵگەکانی داعشیان لە میحوەری باشیک تۆپباران کرد، لە ئاکامدا ئەمیری ئەو میحوەرە و، سێ تیرۆرست کوژران و، ھەر ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش لە مووسڵ کڵێسەیەکی مەسیحییەکانیان تەقاندەوە.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش، کڵێسەکەی (تاھیرە)یان لە ناوچەی شعائیرەی ناوەڕاستی شاری مووسڵدا تەقاندەوە."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی: "دوێنێشەو بنکە و بارەگایەکانی تیرۆرستانی داعشیان کوتا و، لە ئاکامدا سێ تیرۆرست و (عوسمان ئەحمەد) ئەمیری ئەو میحوەرەی داعشانیش کوژران؛ ئەو ئەمیرە بە (ئەبووخالید) ناسرابوو.
(مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە، ھەر ئەمڕۆ تەرمی ١١ داعشە تیرۆریستی بیانی ڕەوانەی سووریا کراونەتەوە، کە لە شەڕی ھێزی پێشمەرگەدا کوژرابوون.
بڵند ئیبراھیم




