٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چاوەڕوان دەکرێت حەفتەی دادێ شەڕی ڕزگارکردنی تکریت هەڵگیرسێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا_kdp.info_ بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تاوەکو تکریت ڕزگار نەکرێت، شەڕی ڕزگارکردنی مووسڵ ناکرێت، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت حەفتەی دادێ دەست بە رزگارکردنی تکریت بکرێت.
(شاخەوان عەبدوڵا) بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "هێشتا ھیچ باسێک نییە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵ، چونکە پێویستە سەرەتا تکریت ڕزگار بکرێت، ئینجا مووسڵ."
(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی: "ئێستا ئامادەکاری کراوە و، بڕیارە حەفتەی دابێتەوە دەست بە ڕزگارکردنی تکریت بکرێت و، لە تیرۆرستانی داعش پاک بکرێتەوە. کە ئەوێیش ڕزگاری بوو، شەڕی ئازادکردنی مووسڵیش دەست پێ دەکات."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار