٩ سەرکردەی دیکەی داعش کوژران

مووسڵ-KDP.info- لە هەڵمەتێکی دیکەی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لەنێو مووسڵ، ٩ سەرکردەی دیکەی کوژراون.. داعشیش هەر ئەمڕۆ پێنج ئەندامی دیکەی گولـلەباران کردن.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) دەربارەی رەوشی نێو شاری مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشیان لە حەمام عەلیل بۆردوومان کرد، لە ئاکامیشدا ٩ سەرکردەی تیرۆریستانی داعش کوژران کە بەڕەگەز ئەفغانی، پاکستانی و سووریایین.
(ڕەجەب) گوتیشی، داعش تەرمی ئەو ٩ تیرۆریستەی بۆیە رەوانەی پزیشکی دادی مووسڵ نەکردووە، تا لە خەڵکی مووسڵی حەشار بدات کە زیانێکی وا گەورەیان پێکەوتووە و ٩ سەرکردەیان لێ کوژراوە.
(عیسمەت رەجەب) رایشیگەیاند، بە بڕیاری (ئەبو عومەر چیچانی)، پێنج تیرۆریستی ڕیکخراوی داعش لە دووڕیانی گوندی سەلامیەی نزیک گوندی عومرەکان گولـلەباران کران، دووانیان سەرکردەن و بەڕەگەز عەرەبن، یەکێک لە سەرکردەکانیش ناوی(قوتەیبە عەگیدی)ـیە و خەڵکی گوندی نەسرە.
بڵند ئیبراھیم




