٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش گورزێکی گەورەی لێ وەشێندرا و ٢٠٠ تیرۆریست بەجارێ کوژران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر--KDP.info-  بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناحیەی رەشاد، لە ئاکامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان، ٢٠٠ تیرۆریستی داعش کوژراون و دەیانی دیکەیش بریندار بوون.

سەرچاوەیەك  لە پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركووك کە نەیویست ناوی ببرێت، بە ماڵپەڕی  فەرمیی  پارتیی  دیموكراتی  كوردستانی گوت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی رەشاد، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان، گورزێکی گەورەیان لە داعش وەشاند و، ٢٠٠ تیرۆریستی داعش کوژران.

سەرچاوەکە لەبارەی چۆنیەتیی کوشتنی تیرۆریستانی داعش گوتی، "ئێوارە بوو، تیرۆریستانی داعش بە کۆمەڵ لەنێو ناحیەی رەشادی سەر بە پارێزگای کەرکووک کۆ ببوونەوە؛ لەو کاتەدا فڕۆکە جەنگییەکان بۆردوومانیان کردن و؛ بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بە دروستی دەستمان خستوون، ٢٠٠ تیرۆریست کوژراون و دەیانی دیکەیش بریندرار بوون."

"تیرۆریستانی داعش تەواو بێئومێد بوون و لە ڕووی دەروونییەوە داڕماون؛ هەروا ناحیەی رەشادیش تەواو شڵەژاوە و ئیدی داعش گورزێکی گەورەی بەرکەوت." سەرچاوەکە وایگوت.

جێی ئاماژەیە، ناحیەی رەشاد کەوتووەتە باشووری رۆژاوای شاری کەرکووک و، ٣٥ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری کەرکووکەوە دوورە.

یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار