٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆچی ئەمریکا فڕۆکەی ئێف ١٦ی بۆ عێراق نە نارد ؟

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ماوەیەکی زۆرە مێدیاکانی عێراق و بەرپرسانی باڵای حکوومەت دەڵێن، هاکە فڕۆکەی ئێف ١٦ کە عێراق لە ئەمریکای کڕیون دەگەن، بەڵام ئەوە بۆ چەند ساڵێک دەچێت ئەمریکا تاکە فڕۆکەیەکیشی بۆ عێراق نەناردووە، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق پێوەست بەم پرسەوە نهێنی رەوانەنەکردنی فڕۆکەی ئێف ١٦ ئاشکرا دەکات.

بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت کە، لێدوانەکانی وەزیری بەرگری عێراق لە بارەی ناردنی فڕۆکەی ئێف١٦بۆ عێراق تەنھا بۆ بەرزکردنەوەی ورەی سوپای عێراقە، چونکە سوپای عێراق بەهۆی جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعش گوشارێکی زۆری لەسەرە، ئەگەرچی عێراق گرێبەستی بۆ کڕینی فڕۆکەی ئێف ١٦ کردووە، بەڵام ئەمریکا بەهۆی نەبوونی متمانە بە عێراق هەرجارە و لەژێر پاساوێکیدا رەوانەکردنی فڕۆکەکان دوا دەخات.
لەئێستادا عێراق لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە فڕۆکەی ئێف ١٦ی ئەمریکاییە، هەروەک (شاخەوان عەبدوڵڵا) لەگەڵ ئەو بۆچوونە هاوڕایە کە، ئێستا عێراق پێویستی بەو فڕۆکانەیە و، گرێبەستێکی بۆ کڕینی ٥ لەو فڕۆکانەی واژۆکردووە، بەڵام وەک (عەبدوڵڵا) ئاماژەی بۆ کرد کە، لەسەرەتادا ئەمریکا نیازی رەوانەکردنی ئەو پێنج فڕۆکەیەی هەبوو، بەڵام بەو مەرجەی کە فڕۆکەوانەکان ئەمریکایی بێت، بەڵام دواتر باوەڕی بە عێراق نەما و متمانەی نەکرد کە کارێکی لەو شێوەیە ئەنجام بدات.
هۆکاری رەوانەنەکردنەکە گەلێک شیکاری لە خۆدەگرێت، بەڵام (شاخەوان عەبدوڵڵا) نایشارێتەوە کە، ئەمریکا ترسی لەوە هەیە کە ئەمفڕۆکانە ئەگەر بە دەستی عێراقییەکانەوە بێت، رەنگە کارەسات دروسبێت و؛ بۆردومانی هاوولاتیانی عێراقیشی پێ بکرێن.
(شاخەوان عەبدوڵڵا) رێکبیرمان دێنێتەوە کە، لەگەلێک شوێندا میلیشیای شیعە هەن، چۆن ئەمریکا متمانە بکات کە فڕۆکە رەوانەی عێراق بکات ؟ متمانەی نییە ترسی هەیە کە فڕۆکەکان بکەونە ژێر دەستی میلیشیاکانەوە.
هەندێ ئاماژەی وا هەن کە، ئێستا حکوومەتێکی بنکەفراوان لە عێراقدا هەیە و؛ ئەمریکا گەلێک لەو حکوومەتە رازییە، ئاخۆ لەمەودوا ئەمریکا متمانەی دەبێت فڕۆکەکانی بە عێراق بفرۆشێت؟ پێوەست بەم بۆچونەیش (شاخەوان عەبدوڵڵا) نایشارێتەوە کە، پرسەکە متمانەیە؛ تا ئەمریکا متمانەی تەواوی بۆ دروست نەبێت، ئەستەمە فڕۆکە رەوانە بکات و بەڵێنی گرێبەستەکەی بباتە سەر.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار