تا سێشەمەی دادێ پشکی هەرێم لە بودجەدا رەوانە دەکرێت

بەغدا-KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی كورد رایگه‌یاند کە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بودجه‌ی عێراق گه‌یشته لای سه‌رۆككۆماری عێراق و تاوه‌كو 10ی ئه‌م مانگه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كرێت.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (سه‌رحان ئه‌حمه‌د) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ی شوبات بودجه‌ی په‌سندكراوی عێراق گه‌یشته لای سه‌رۆككۆمار؛ ئه‌مڕۆبێت یان به‌یانی له لایه‌ن سه‌رۆككۆمار په‌سند ده‌كرێت، كاتێكیش سه‌رۆككۆمار بودجەی واژۆ کرد حكوومه‌تیش ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ده‌كات.
له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2015ی په‌سه‌ند كرد كه، 119 تریلیۆن دیناره و پشکی هەرێم ١٧%ـە.
(سه‌رحان ئه‌حمه‌د) گوتی کە، دڵنیایی ده‌ده‌ینه خه‌ڵكی كوردستان ١٠ی ئەممانگە پشکی هەرێم لە بودجەدا رەوانە دەکرێت؛ له‌م مانگه‌یشه‌وه تا كۆتایی ساڵ به به‌رده‌وامی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی روونیكرده‌وه، هیچ كێشه‌یه‌ك له جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی 2015ی عێراق نییه و؛ كه‌س ناتوانێت جێبه‌جێی نه‌كات .
یه‌حیا سابیر




