٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەندازیارەكەی پێشووی بەعس و ئێستای داعش كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چوارەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ، وێڕای ئەوەی دوازانیارییەكانی نێو مووسڵی خستە ڕوو، هاوكات رایگەیاند كە، ئەندازیاری چەكی كیمیایی پێشووی رژێمی بەعس و ئێستای تیرۆریستانی داعش شەوی دوێنێ كوژراوە.

بەرپرسی لقی چوارەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، لە ئاكامی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش لەلای چەپی مووسڵ لە ناوچەی رەشیدییە، بەرپرسی دەركردنی فتوای رێكخراوی تیرۆریستانی داعش كوژراوە.
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، جگە لەوەیش لەهەمان شوێن دوو ئۆتۆمبێلی تیرۆریستانی داعش سوتێنددراون.
بەرپرسی لقی چوارەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ راشیگەیاند، شەوی رابردوو پسپۆڕی چەكی كیمیایی لە رێكخراوی تیرۆریستی داعش بە ناوی (ئەبو مالیك) لە ئاكامی بۆردوومانەكانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان كوژراوە كە پێشتر ئەندازیاری كیمیایی بوو لە رژێمی پێشووی عێراقدا و كەسایەتییەكی زۆرگرینگ بوو بۆ داعش.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار