٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوو گەورە موفتیی داعش کوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) دەڵێت، لەئاکامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان دوو موفتیی گەورەی تیرۆریستانی داعش کوژراون.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەمڕۆ لە ئاکامی بۆردوومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە ناوچەی رەشیدیە لە پارێزگای مووسڵ؛ دوو موفتی گەورەی داعش بە ناوەکانی ( شێخ وەزاح حامد) و (شێخ مستەفا ئەلعەفری) کوژراون.

(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، تیرۆرستانی داعش پشتڕاستیانکردووەتەوە کە سەرکردەیەکی باڵایان لە ناوچەی کەسک بە ناوی(ئەیوب ئەبو نەسرە) کە بەرپرسی ھێرشەکانی ئەو ناوچەیە بووە کوژراوە و؛ تەرمەکەشی لە پزیشکی دادی مووسڵە، ئەو گەورە تیرۆریستەش بەرەگەز سوریاییە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار