٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازڵ میرانی: هێزە سیاسییەكان كە دەكەونە ژێر كاریگەریی بەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی، خۆزگە بۆ زەرەری یەكتری دەخوازن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وتارێكیدا ئەوەی خستووەتە ڕوو كە هێزە   سیاسییەكانی كوردستان لە ڕووكەش قسەی باش بۆ یەكتری دەكەن و، پەرۆشی یەکڕیزی دەردەبرن، بەڵام كە دەكەونە ژێر كاریگەریی بەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی ڕاستە لە ڕووی فیزیكییەوە زیان بە یەكتر نادەن، بەڵام خۆزگە بۆ زەرەری یەكتری دەخوازن، ئەمە حاڵەتێكی خراپە و، نەگبەتی بەسەر میللەتدا دەهێنێت.
فازڵ میرانی لە وتارێكدا كە ئەمڕۆ لە گۆڤاری گوڵان بڵاو بووەتەوە، دەیشڵێت، تەنیا ڕێگە بۆ بەدیهێنانی ئاواتی تێكشكاندن و، لەناوبردنی داعش و خەونەكانیان، یەكڕیزیی هەموو پێكهاتە كوردستانییەكانە و، بە گشتی و یەکڕیزی هێزە و لایەنە سیاسییەكانە بە تایبەتی.
لە بەشێكی دیكەدا دەنووسێت كە گرینگە ئێستا، حزبە سیاسییەكان ناكۆكییە لاوەكییەكانیان بخەنە لاوە و، هەموومان پێكەوە لە بەرانبەر هەڕەشە و، مەترسییەكاندا، یەكهەڵوێست بین؛ دەبێت لەسەر ئەم پرسە هاوبەشە بگەینە بیركردنەوەیەكی هاوبەش. ئێستا هەموومان بەرانبەر میللەت و، وڵاتەكەمان بەرپرسیارین، ئەركی سەرشانمانە پێكەوە كار بكەین بۆ بەهێزكردنی پێگەی گەلەكەمان و پشتگیری و، هاندان و دڵخۆشكردنیان، بۆ بەردەوامبوون لەسەر ئەم خۆڕاگرییەی بەرانبەر دوژمنان و ناحەزان کردوویانە، دەبێت هەموو لایەكمان هاوكاریی سەرۆكایەتیی هەرێم و، حكوومەت و پەرلەمانی كوردستان بكەین.

هەواڵی پەیوەندیدار