٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نازەنین مەندەلاوی: مەندەلی، بەدرە و جەسان هیی مساوەمە نین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێکی پێشووتری ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق دەڵێت، بە توندی پڕۆژەکەی بزووتنەوەی گۆڕان پێوەست بە چۆنیەتیی جێبەجێکردنی ماددەی 140 ڕەت دەکاتەوە، دەشڵێت، ئەم پڕۆژەیە کە لەسەر بنەمای دەستبەرداربوون لەو ناوچانەیە کە کوردی لێ نین، لە بەرانبەردا ئەو ناوچە کوردستانییە ئازادکراوانەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بگڕینەوە سەر هەرێمی کوردستان، هیی مساوەمەکردن نین.
(نازەنین مەندەلاوی) کە ئەندامی خولی یەکەمی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق بووە لەسەر لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان، جەختی کردەوە، "ئەو ناوچە کوردستانیانەی کە لە چوارچێوەی ماددەی 140ـی دەستووری عێراقن وەک مەندەلی و بدرە و جەسان، کە هێشتا ئازاد نەکراون و نەگەڕاونەتەوە سەر هەرێمی کوردستان، بەو واتایە نییە کە چیدی شارۆچکەی کوردستانی نین، بەڵکە ئەوانە خاکی کوردستانن و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە پیناویدا تێکوشاوە و قوربانی بۆیان داوە."
(مەندەلاوی) بە توندی ئەو پڕۆژەیەی بزووتنەوەی گۆران ڕەت دەداتەوە و دەڵێت "هیچ بزووتنەوە و حیزبێک مافی ئەوەی نییە، دەست لە بستێک خاکی کوردستان هەڵگرێ، چونکە مێژوو لەوانە خۆش نابێ کە مساوەمە بە خاکی کوردستانەوە بکەن. ئەڵبەت سیاسەتی شۆفێنی و دیکتاتۆرەکانی پێشووتر هۆکار بوون کە خەڵکی کورد لەو ناوچانەدا دووچاری راگوازتن و دەرکردن ببنەوە."
(نازەنین مەندەلاوی) ئاماژەیشی دا، "مێژوو سەلماندوویەتی کە مەندەلی کوردستانییە، 500 کەس لە ڕۆڵەکانیشی وەک پێشمەرگە بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولیان کردووە. کوردی ڕەسەنیان لەو شارۆچکەیە بە زۆر ڕاگوازتووە و سەرباری ئەوەیش ڕژێمی پێشووی عێراق نەیتوانیوە دیمۆگرافیای کوردیی شارەکە بگۆڕێت"، هاوکات سوپاسی پارتیی دیموکراتی کوردستانی کرد کە، وەک هەمیشە هەر مساموەمەکردنێک بە بستێکی خاکی کوردستان ڕەت دەکاتەوە.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار